ئاسایشی هەولێر رایدەگەیەنێت، خاوەنی كۆمپانیای (توانا ئێف ئێكس)یان دەستگیركردووە كە گەنجانی هەڵدەخەڵەتاند و بانگەشەی بۆ دراوی ئەلیكترۆنی و فۆڕێكس دەكرد.
ئاسایشی هەولێر رایگەیاند: بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، تۆمەتبار (ت، س، ع) خاوەنی کۆمپانیای (توانا ئیف ئێکس)مان دەستگیر کرد، بە تۆمەتی فریودان و هەڵخەڵەتاندنی گەنجان و بانگەشەکردن بۆ دراوی ئەلیکترۆنی (فۆڕێکس-FOREX) لە ڕێگەی بلاو کردنەوەی گرتەڤیدۆیەکانی.
راشیگەیاند: دوای ئەنجامدانی بەدواداچوون لەلایەن تیمی ئابووریی بەڕێوەبەرایەتییەكەمان، دەرکەوت كەوا ناوبراو هیچ مۆڵەتێکی دامەزراندن و تۆمارکردنی کۆمپانیای نییە.
ئاسایشی هەولێر جەختیشی كردەوە كە بازرگانیکردن بە فۆڕێکس (FOREX) نا یاساییە و ڕێگەپێدراو نییە و بە هەدەردانی پارە و سامانی هاونیشتمانییانە.
داواشی لە هاووڵاتییان كرد خۆیان بەدوور بگرن لەم جۆرە بازرگانی و مامەڵەکردنانە، تاکو سامانیان پارێزراوبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.