ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه 10ی نیسانی 2025 حووسییەکانی یەمەن بڵاویان کردەوە کە لە ئەنجامی هێرشەکانی به‌ره به‌یانی ئه‌مرۆی ئەمه‌ریکادا 13 کەس لە شاری حودەیدا و سێ کەسیش لە شاری سەنعای پایته‌خت گیانیان لەدەستداوە.
ئاژانسی (ئه‌نادۆڵ )ی توركیا بڵاویكردووه‌ته‌وه ، تەلەڤزیۆنی ئەلمەسیرەی سەربە حووسییەکان، لە هەواڵێکیدا زانیاری سەبارەت بە هێرشەکانی ئه‌مرۆ پینجشهممهی ئەمه‌ریکا بۆ سەر شاری حودەیدای ڕۆژئاوا و سەنعای پایتەختی وڵاتەکە خستووه‌ته ڕوو كه تیایدا 16 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه .
لە هەواڵەکەدا باس لەوەش کراوە کە هێرشه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاسمانیی بووه بۆ سەر شارۆچکەی حەواقی حودەیدا و بەهۆیەوە 13 کەس کە زۆرینەیان ژن و منداڵ بوونه گیانیان لەدەستداوە
هەروەها لە هەواڵەکەدا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو ، کە ئەمه‌ریکا هه‌ر ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه ژمارەیەکی زۆر هێرشی ئاسمانیی کردووەتە سەر ناوچەی راجام لە قەزای بەنی حاشیش و ناوچەی نەهدین لە قەزای سەبین لە سەنعای پایتەخت و لە ئاکامدا سێ کەس گیانیان لەدەستداوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.