Erbil 19°C ھەینی 18 نیسان 10:03

گەنجێک لە کەرکووک بەهۆی دەرزی لێدانی هەڵەوە گیانی لەدەستدا

کوردستان TV
100%

گەنجێکی تەمەن 35 ساڵ بە رەگەز عەرەب بەهۆی لێدانی دەرزی بەهەڵە گیانی لەدەستدا
 

ئەمڕۆ پێنج شەممە 10 ی نیسانی 2025، هەڵۆ جەباری، پەیامنێری کوردستان تیڤی رایگەیاند: گەنجێکی خەڵکی موسڵ بەهۆی تێکچونی باری تەندرووستی روویکردووەتە نەخۆشخانەی ئازادی ، ناوبراو دوای وەرگرتنی دەرزی باری تەندرووستی خراپتر بووە، لەگەڵ ئەوەی تیمی پزیشکی نەخۆشخانەکە هەوڵی زۆریان لەگەڵ داوە بەڵام دواجار گیانی لەدەستدا.

لە ئێستادا لە بەشی پزیشکی دادوەری نەخۆشخانەی ئازادی کەرکووکە دوای رێکارە یاساییەکان دەنێردرێتەوە زێدی خۆی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.