حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕی 8،000 لیتر دەرمانی قڕکەر بەسەر سنووری ناوچەی هەولێر دابەشدەکات و ناوچەکانی ماددەی 140 بەشێک دەبن لە وەرگرانی.
ئەمرۆ پێنجشەممە 10ی نیسانی 2025، هێمن سەید موڕاد بەڕێوبەری گشتی کشتووکاڵی هەولێر بە دیجیتاڵ میدیای کوردستان تیڤی ڕایگەیاند: ''حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرباری ئاستەنگی و قەیرانەکان برا جووتیارەکانی فەرامۆش نەکردووە و بە هەموو شێوەیەک هەوڵی داوە پاڵپشت و هاوکاریان بێت، بۆ ئەم مەبەستەش بودجەیەکی تەرخانکردووە تاوەکو پێداویستییەکانیان بۆ دابین بکرێت''
گوتیشی: دەرمان بەسەر جوتیاران دابەش دەکەین پێش هاتنی هەر ئافاتێک، دەمانەوێت رێگری بکەین لە هەر رووداوێک کە دووچاری برا جوتیارەکانمان ببێتەوە، دڵنیایان پێببەخشین لەوەی سەرزەو میوەکانیان پارێزراو دەبن.
ئاماژەی بەوەکرد لە کۆتای ئەم مانگە هاوردەی تەماتە بەکۆتا دێت و بەرهەمی خۆماڵی وا پێدەگات، حکومەت هەمیشە لە هەوڵی ئەوەیە بەرهەمە ناوخۆییەکان پەرەی زیاتری پێبدات و لە بازارەکانی ناوەو دەرەوەی هەڕێم بازرگانی پێوەبکات.
بێگومان فرۆشتن و بەبازاڕی کردن پێویستی بە کوالێتی بەرهەمەکەیە، هەربۆیە زیاتر لە دوو هەزار دۆنمان پاکردەووە لە ئاوی پیس، نامانەوێت سەوزە و میوەکان بە ئاوی پیس بەرهەم بهێنرێت، داواکاریشم لە جوتیاران و هاووڵاتییان ئاگادارمان بکەنەوە لەو کێلگانی بە ئاوی پیس بەرهەمەکانیان گەشە پێدەدەن
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.