دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمه‌ریکا رایگه‌یاند، بەهۆی ئەو پێناسە گومرکییانەی له‌و مانگه‌دا به‌سه‌ر وڵاتانی جیهان جێبەجێیان کردووە، ڕۆژانە نزیکەی دوو ملیار دۆلار داهاتیان دەستکەوتووە.
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 9ی نیسانی 2025 لە لێدوانێکیدا کە لە گۆڕه‌پانی کۆشکی سپی بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترەمپ بۆ میدیاكانی نزیك له كۆشكی سپی هەڵسەنگاندنی بۆ ئەو پێناسە گومرکییانە کرد کە لە 2ی نیساندا ڕایگەیاند بوو.
ئاژانسی (ئه‌نادۆڵ)ی توركیا بڵاویكردووه‌ته‌وه، ترەمپ پێناسە گومرکییەکانی بە ''ڕێککەوتنی تایبەتی بازرگانی'' ناوزەند کردوه و، ئاماژەی بەوە کردووه، ڕۆژانە نزیکەی دوو ملیار دۆلار داهاتیان دەستەبەرکردووە ورایگه‌یاندووه ''کارێکی زۆر باشمان کردووە".
تره‌مپ له لێدوانه‌كه‌یدا ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: ''لە ئێستادا ژاپۆن بەرەو ئێرە دێت بۆ ئەنجامدانی ڕێککەوتنێک له‌باره‌ی پێناسه گومرگییه‌كان، کۆریای باشووریش به هه‌مان شێوه دێت بۆ ئێرە بۆ ڕێککەوتن، ئەوانی دیکەش هەروەها".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.