مسته‌فا كازمی سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق ڕایگه‌یاند هیشتا زووه كه بریاری خۆمان بۆ هه‌ڵبژاردن بخه‌ینه‌ڕوو ، به‌ڵام به‌هیواین هه‌لبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق گه‌ره‌نتی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌ردی تێدا بێت .
مسته‌فا كازمی سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی عێراق له دیدارێكی تایبه‌تی ڕۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند ، له ماوه‌ی رابردوو پشوویه‌كی باشم وەرگرت ، چونكه به‌هۆی ئه‌ركه‌كه‌م و زۆری فشاره‌كان له‌لایه‌نی حكوومی و ژیانی تایبه‌تیم زۆر هیلاك بووم و ئێستاش گه‌ڕاومه‌ته‌وه و کاتی کاركردنه له ڕه‌هه‌ندی ژیانی سیاسیمدا .
مستەفا کازمی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو،ئه‌و ماوه‌یه له دووره وڵات به‌رده‌وام چاودێری دۆخه‌كه‌م كردووه و هه‌ڵسه‌نگاندنم بۆ دۆخی هه‌رێمی و جیهانی و وڵاتانی عه‌ره‌بی و ناوچه‌كه كردووه، بۆیه بڕیارم دا بگه‌ڕێمه‌وه تا به ئه‌ركی به‌رپرسیارییه‌تی سه‌رشانم هه‌ستم به‌رامبه‌ر به نیشتیمانه‌كه‌م .
مسته‌فا كازمی له‌باره‌ی به‌شداری كردنی له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و دروستكردنی هاوپه‌یمانییه‌تی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی هاوبیری خۆی له عێراقدا راشیگه‌یاند ، قسەکردن له‌و بابه‌ته بۆ کاتی گونجاو هەڵدەگرین، به‌ڵام به دڵنیایی بژاردەی جۆراوجۆرمان لەبەردەستدا ده‌بیت .
كازمی زۆر به ڕوونی ئه‌وه‌شی گووت، " ئەگەر بڕیارماندا بەشداری هەڵبژاردن بکەین، پێویستە گەرەنتی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد بکرێت و هەموو لایەنەکانیش بەرپرسیارێتی مێژوویی خۆیان لەئەستۆ بگرن" .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.