Erbil 11°C ھەینی 18 نیسان 02:07

پارتی چاكسازی توركمان پێشوازی لە پەیامەكەی سەرۆك بارزانی دەكات

کوردستان TV
100%

سەرۆكی پارتی چاكسازی توركمان رایگەیاند كە پێشوازی لە دەستپێشخەرییەكەی ئەمڕۆی سەرۆك بارزانی دەكەن سەبارەت بە یەكڕیزی نێوان حزب و لایەنەكان و بەشداریكردنیان لە كابینەی دەیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان.

عەبدولقادر بازرگان سەرۆكی سەرۆكی پارتی چاكسازی توركمان لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاند "رێزدار مەسعود بارزانی لە مەراسیمی کردنەوەی پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ کتێب، پەیامێکی گرنگی لەمەڕ دۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خستەروو".

راشیگەیاند "ئێمە وەک پارتی چاکسازی تورکمان پشتگیری تەواوی پەیامەکەی سەرۆک مەسعود بارزانی دەکەین، كە پەیامێکە لە روانگەی هەستی بەرزی نەتەوەیی و نیشتمانی و چارەسەرکردنی ئەو دۆخەی ئێستای هەرێمی کوردستانی تێیدا گوزەر دەکات".

هەروەها رایگەیاند "وەک پارتی چاکسازی تورکمان داواکارین لە سەرجەم لایەنەکان لەم دۆخە هەستیارەی ئێستای هەرێمی کوردستان تێبگەن و بەرەو پیری پەیامەکەی رێزدار سەرۆک بارزانیدا بچن، چونکە بەهێزیمان لە یەکگرتووییدایە، و بەیەکریزیمان دەستکەوتەکانمان و قەوارەی هەرێمی کوردستان پارێزراو دەبێت".

لە كۆتایی راگەیەنراوەكەدا عەبدولقادر بازرگان سەرۆكی سەرۆكی پارتی چاكسازی توركمان ئاماژەی بەوەش دا "تاکە رێگەی بەهێزیمان و سەرکەوتنمان یەکریزییە، هەر لەو رێگەشەوە دەتوانین سەرجەم مافەکانمان بەدەست بهێنین".

ئەمڕۆ چوارشەممە 9ـی نیسانی 2025، سەرۆک مەسعود بارزانی لە رێوڕەسمی کردنەوەی 17یەمین پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ کتێب گوتارێکی پێشکێش کرد و تیایدا هەنگاوەکانی پارتی و یەکێتی بۆ پێکهێنانی حکوومەتی بە باش وەسف کرد و گوتی "پارتی و یەکێتی تاوەکو ئێستا هەنگاوی باشیان ناوە، بەڵام هێشتا ماوە. وە دەبێت هەرچی زووترە کارەکان تەواو بکەن و کابینەی دەیەمی حكوومەتی هەرێم دروست بکرێت".

سەرۆک بارزانی هەروەها کوردستانی بە موڵکی هەمووان ناو برد و داواشی لە سەرجەم ئەو حزب و لایەنانە كرد كە كورسی پەرلەمانیان بەدەستهێناوە، بەشداری حكوومەت بكەن.

لەبارەی رۆڵی ئۆپۆزسیۆنیش لە هەرێمی کوردستان، سەرۆك بارزانی رایگەیاند "با ئۆپۆزسیۆن هەبێت، بەڵام ئۆپۆزسیۆن بۆ ئەوە بێت كە رێگەی باشتر پێشانی حکوومەت و پەرلەمان بدات، با لاپەڕەیەکی تازە بکرێتەوە".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.