بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی سلێمانی رایدەگەیەنێت كە پڕۆژەیەكیان لەبەردەستە بۆ ئەوەی بانگدان لە سەرجەم مزگەوتەكان یەك بخەن.
بەڕێوەبەرایەتییەكە ناوی لە پڕۆژەكە ناوە (بانگبێژی شار) كە بریتییە لە یەکخستنی بانگی سەرجەم مزگەوتەکانی ناو شاری سلێمانی و دەوروبەری.
ئەوقافی سلێمانی بۆ ئەم مەبەستە داوای لەسەرجەم بانگبێژە دەنگخۆشەکانی شاری سلێمانی كردووە ئەوانەی کە خوازیارن لە پڕۆژەكەدا بەشداربن، بە زووترین کات پەیوەندییان پێوە بكەن.
بانگبێژەكان لەلایەن لیژنەیەكی هەڵسەنگاندنەوە ناوەكانیان تۆمار دەكرێت و دواتر تاقیکردنەوە و هەڵسەنگاندنی دەنگەکانیان بۆ دەكرێت .
دوا کاتیش بۆ خۆتۆماركردنی ناوی بانگبێژەكان لە 14/4/2025 دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.