Erbil 11°C ھەینی 18 نیسان 02:15

چین رەتی دەکاتەوە دوو سەربازی لە شەڕی ئۆکراینا و رووسیا گیرابێت

کوردستان TV
100%

لە جەنگی نێوان رووسیا و ئۆکراینا دوو سەربازی چینی دەستگیر دەکرێن و زلینسکی داوای روونکردنەوە دەکات، چین وەڵامی تۆمەتەکان دەداتەوە و دەڵێت هەرگیز بەشێک نەبووین لەو جەنگە.

 

ئەمرۆ چوارشەمە 9ی نیسانی 2025 لین جیان وەزیری دەرەوەی چین رەتی دەکاتەوە چین بەشێک بێت لە جەنگی ئۆکراینا و رووسیا و لە وەڵامی زلینسکیش دەڵێت، ئەوانەی باس دەکرێت جێگەی بڕوا نییە و چین هەرگیز بەشێک نەبووە لە جەنگی نێوانتان.

 

وەزیری دەرەوەی چین دەشڵێت: "ئێمە هەمیشە هاووڵاتییانی خۆمان بەتایبەت سەربازەکانمان ئاگادار کردووەتەوە بەشداری هیچ جەنگێک نەکەن کە لە دەرەوەی وڵاتەکەمانە".

ئەم لێدوانەی وەزیری دەرەوەی چین دوای ئەوە دێت، رۆژی سێشەممە ڤۆلۆدیمیر زلینسکی ڕایگەیاند، دوو دیلیان گرتووە کردووە کە بە رەگەز چینین، داوای لە چین کرد بە زووترین کات روونکردنەوە بدات لەوەی هاوپەیمانن لەگەڵ رووسیا یان نا.

گوتیشێ چین هەمیشە بەشێک بووە لەو وڵاتانەی داکۆکی لە مافەکانمان کردووە و داوایان کردووە ئەو جەنگە ڕابگیرێت، دەمەوێت دڵنیا ببمەوە لەوەی چین لەگەڵمانە یان دژمانە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.