Erbil 14°C ھەینی 18 نیسان 00:20

كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق : ئاماده‌ین له‌ واده‌ی خۆیدا هه‌لبژاردن ئه‌نجام بده‌ین

کوردستان TV
100%

دوای دیاری كردنی ڕێكه‌وتی 11-11ی ئه‌مسال بۆ ئه‌نجامدانی هه‌لبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ،كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگه‌یاند، ئاماده‌ن له‌ واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بده‌ن .

ئەمڕۆ چوارشەممە 9-4-2025 ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هەڵبژاردنەكان ئامادەیی خۆی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە وادەی دیاریكراودا كه‌ 11—11ی ئه‌مساڵه‌ ڕاگەیاند .

جومانە غەلای گوتەبێژی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراق ناردووه‌ ڕایگه‌یاندووه‌ ، كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان ئامادەیە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە وادەی دیاریكراودا كه‌ په‌رله‌مانی عێراق دیاری كردووه‌ .


ئەنجوومەنی وه‌زیرانی عێراق دەنگیدا لەسەر دیاریكردنی ڕۆژی 11ی تشرینی دووەمی 2025، وەك وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق له‌م ساڵدا .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.