Erbil 14°C پێنجشەممە 17 نیسان 23:36

کۆشکی سپی: شەممە گفتوگۆی راستەوخۆمان لەگەڵ ئێران دەبێت

کوردستان TV
100%

دوای ئەوەی وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، گفتوگۆکانیان لەگەڵ ئەمەریکا بە شێوەی نا راستەوخۆ دەبێت، گوتەبێژی کۆشکی سپی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند: "رۆژی شەممە 12ـی نیسان، راستەوخۆ گفتوگۆ لەگەڵ ئێران دەکەین".

 

کارۆلین لیڤیت، گوتەبێژی کۆشکی سپی رایگەیاند، گفتوگۆکانمان لەگەڵ شاندی ئێرانی لە عومان راستەوخۆ دەبێت، هاوکات عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بە واشنتن پۆستی راگەیاند، لە ماوەی هەفتەی رابردوو کۆمەڵێک پەیام لە نێوان ئێمە و ئەمەریکادا ئاڵوگۆڕ کراون و ئامانج لێیان کردنەوەی دەروویەکی دیپلۆماسی بووە.

 

تەوەری سەرەکی دانوستانەکانی ئەمەریکا و ئێران لەبارەی پرۆگرامی ئەتۆمی ئێرانە و گوتەبێژی کۆشکی سپی دەڵێت؛ هەروەک دۆناڵد ترەمپ پێداگری لەسەر کردووە، "ئێرانییەکان ئەگەر بڕیار نەدەن رێگەی دیپلۆماسی و سیاسی هەڵبژێرن، پێشهاتی زۆر رژد چاوەڕوانیان دەکات".

 

دۆناڵد ترەمپ لە کاتی کۆبوونەوەی لەگەڵ بنیامین ناتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل هەواڵی کۆبوونەوەی ئەمەریکا و ئێرانی راگەیاند، دوای کۆبوونەوەیان لە کۆشکی سپی، ناتەنیاهۆ رایگەیاند؛ "لەناوبردنی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران دەبێت بە چاودێری ئەمەریکا ئەنجام بدرێت".

 

سەرۆکوەزیرانی ئیسڕائیل گوتی؛ "رێککەوتنی ئەمەریکا و ئێران دەبێت وەکو رێککەوتنە ئەتۆمییەکەی لیبیا بێت، قەزافی لە بەرامبەر لادانی گەمارۆ ئابوورییەکان، دامەزراوە ئەتۆمییەکانی لەناو برد".

 

بڕیارە رۆژی شەممەی داهاتوو شاندی ئەمەریکا بە سەرۆکایەتی ستیڤی ویتکاف، نوێنەری تایبەتی دۆناڵد ترەمپ و شاندی ئێران بە سەرۆکایەتی عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران کۆببنەوە و چین و رووسیاش بە راگەیەنراوی فەرمی پێشوازییان لەو گفتوگۆیە کردووە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.