Erbil 20°C پێنجشەممە 17 نیسان 12:36

ئەمشەو لە هەولێر و دهۆك و كەركووك پێشبینی بارانی بەخوڕ و تەرزە دەكرێت

کوردستان TV
100%

شارەزایەكی كەشناسی پێشبینی دەكات، ئەمشەو سێشەممە لە سنووری پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك و كەركووك بارانی بەخوڕ و تەرزە ببارێت.

هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی شارەزای كەشناسی دەڵێت "ئێستا هەورەبروسکەی چڕی باراناوی داخیل بە ناوچەکانی ڕۆژئاوای هەولێر و باشووری دهۆک و باكوری كەركووك بووە".

دەشڵێت "پێشبینی دەكرێت لە کاتی چڕبوونەوەی هەورە کەڵەکەبووەکان، تاوەبارانی بەخوڕ و هەوره بروسکە و تەرزە هەیە" .

هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی لە كاتێكی دیكەدا ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاندبوو كە پێشبینی دەكرێت لە زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان باران بە بڕ و لە كاتی جیاوازدا ببارێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.