Erbil 14°C پێنجشەممە 17 نیسان 09:28

سزای لەسێدارەدان لە عێراق چوار هێندە زیادی كردووە

کوردستان TV
100%

بەگوێرەی داتایەك كە رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی بڵاوی كردۆتەوە، لە عێراق سزای لەسێدارەدان لە ساڵی 2024 چوار هێندە زیادی كردووە.

رێكخراوەكە بڵاوی كردۆتەوە كە زۆرترین سزای لەسێدارەدان لە ساڵی 2024 لە هەریەك لە وڵاتانی ئێران و عێراق و سعوودییە بووە كە 91%ی كۆی گشتی جێبەجێكردنی سزای لەسێدارەدان بووە لەسەر ئاستی جیهان.

رێكخراوەكە هەروەها ئاماژەی بەوەداوە كە ساڵی 2024 (جگە لە ئاماری وڵاتانی چین و كۆریای باكور و ڤێتنام)، بەشێوەیەكی گشتی 1634 كەس لەسێدارەدراون، واتە بەراورد بە ساڵی 2023 رێژەكە 32% زیادی كردووە.

رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی راشیگەیاندووە كە پارساڵ لە عێراق 63 كەس لەسێدارەدراون، ئەمە لەكاتێكدایە كە لە ساڵی 2023 ژمارەكە 16 كەس بووە، هەروەها پارساڵ لە وڵاتی سعوودییە 345 كەس لەسێدارەدراون، لە ئێرانیش 972 كەس لەسێدارەدراون.

ئەنیاس كالامار ئەمینداری گشتیی رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی جەختی كردۆتەوە كە سزای لەسێدارەدان تاوانێكی گەورەیە و لە سەردەمی ئێستادا لە تەواوی وڵاتانی جیهان جێگەی نابێتەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە كە پارساڵ سزای لەسێدارەدان تەنیا لە 15 وڵاتی جیهان مابوویەوە و زۆرترینیشیان لە وڵاتانی چین و ئێران و سعوودییە و عێراق و یەمەن بووە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.