سه‌رۆك بارزانی پاڵپشتی خۆی بۆ یانه‌ی دهۆك دووپات ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت، بینه‌ری یاری نێوان دهۆك و قادسییه‌ی كوه‌یتی ده‌بم.
ئه‌مڕۆ سه‌رۆك بارزانی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ د. عه‌لی ته‌ته‌ر پارێزگاری دهۆك كه بۆ هاندانی یانه‌یی دهۆك له جامی كه‌نداوی یانه‌كان له‌و وڵاته‌یه، ئه‌نجام دا و پاڵپشتی خۆی بۆ یانه‌ی دهۆك دووپات كرده‌وه.
سه‌رۆك بارزانی به پارێزگاری دهۆكی راگه‌یاند، له نزیكه‌وه بینه‌ری یاریی نێوان دهۆك و قادسییه ده‌بێت و هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ یانه‌ی دهۆك ده‌خوازێت.
سه‌رۆك بارزانی هەروەها پیرۆزبایی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه گه‌ورانه‌ی كرد كه یانه‌ی دهۆك به‌ده‌ستی هێناون و توانیویه‌تی بگاته یاریی كۆتایی جامی یانەكانی كه‌نداو.
لای خۆشییانه‌وه یاریزانانی یانه‌ی دهۆك كه له كاتی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی و د. عه‌لی ته‌ته‌ر ئاماده‌بوون، به چه‌پڵه‌ڕێزان پێشوازییان له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه كرد و خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربڕی و دووپاتیان كرده‌وه كه ئه‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌ی سه‌رۆك بارزانی ده‌بێته گه‌وره‌ترین پاڵپشتیكار و هانده‌ر بۆ یانه‌ی دهۆك.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.