سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەڕاوێزی سەردانەکەی بۆ ئیمارات پاڤیلۆنی هەرێمی کوردستانی لە لووتکەی ساڵانەی وەبەرهێنان لە ئەبوزەبی بەسەرکردەوە و لە لێدوانێکی رۆژنامەڤانیدا ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سەرۆکی ئیمارات و چەند پرسی گرنگی پەیوەست بە هەرێمی کوردستانی خستە بەر باس.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ناوەڕۆکی بەسەرکردنەوەکە و دەقی لێدوانە رۆژنامەڤانییەکەی نێچیرڤان بارزانی بڵاوکردووەتەوە و دەڵیت: "سهرۆكى ههرێمى كوردستان، وێڕاى دهربڕينى خۆشحاڵى به ئامادهيى و بهشداريى ههرێمى كوردستان له لووتكهى ساڵانهى وهبهرهێناندا له ئهبوزهبى، دهستخۆشیی له د. محهمهد شوكرى سهرۆكى دهستهى باڵاى وهبهرهێنانى ههرێمى كوردستان و تيمهكهى له لايهنه پهيوهنديدارهكانى حكوومهتى ههرێمى كوردستان و وهبهرهێنهران و گرووپى وهبهرهێنهرانى كارى بچووكى كوردستان كرد كه لهو لووتكهيهدا بهشدارن و هيواى سهركهوتنى بۆ خواستن.
نێچيرڤان بارزانى له وهڵامى ڕۆژنامهواناندا جهختى لهسهر گرنگيى كهرتى تايبهت بۆ پێشكهوتنی ههر وڵاتێك كردهوه. ههر لهمبارهيهوه باسى لهوه كرد كه له كۆبوونهوهى دوێنێيدا لهگهڵ شيخ محهمهد بن زايد ئال نههيان سهرۆكى ئيمارات، بهدرێژى باسيان له دهرفهتهكانى وهبهرهێنان له ههرێمى كوردستان كردووه و خهريكن نێردەی تایبەتی وەبەرهێنان بۆ هەرێمی کوردستان بنێرن كه هەنگاوێکی زۆر گەورەیە بۆ وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان.
بە گوێرەی راگەیەنراوەکەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان؛ له بهسهركردنهوهكهدا باڵيۆزى عێراق له ئيمارات، ياوهرى سهرۆكى ههرێمى كوردستان بوو.
لێدوان و وەڵامى نێچيرڤان بارزانى بۆ ڕۆژنامهنووسان.
سەرەتا لە وتەیەكدا گوتی: "خۆمان بە سەردانێكی فەرمی هاتبووین بۆ ئیمارات، بۆ ئەبوزەبی و هەر لەم دیدارەدا، دیارە دكتۆر محەمەدیش زانیویەتی كە ئێمە لێرەین بانگهێشتى كردین كە بێین بۆ ئەم شوێنە. زۆر سوپاسی بانگهێشتهكهى دەكەم. خۆشحاڵم كە دەبینم لێره لە ئەبوزەبی، لە ئیمارات شوێنێك هەیە بە ناوی كوردستان و بە ناوی عێراق كە ئێوە چۆن بتوانن بڕوا بە وەبەرهێنەری بیانی بكەن بێن بۆ كوردستان، باوەڕی تەواو بەوە هەیە كە داینەمۆی پێشكەوتنی هەر وڵاتێك، كەرتی تایبەتە. هەر لەو ڕۆژانەی كە دەستەی وەبەرهێنانمان دروست كرد، خۆم بەو بيرۆكهيهى كە دەبێت دهرفهت بدرێتە كەرتی تایبەت ڕۆڵی خۆیان ببینن، دروستمان كرد. لە هەر وڵاتێك كەرتی تایبەت بتوانێت ڕۆڵی خۆی ببینێت لە ئاوەدانكردنەوەی وڵاتەكەی، ئەو وڵاتە پێشدەكەوێت، لە كوردستان زیاتر لە هەموو وڵاتانی جیهان پێویستیمان بەوە هەیە كە كەرتی تایبەتی خۆمان لەگەڵ حكوومەت و دەست لەناودەست پەنا بەخوا بتوانین ئاوەدانیی زیاتر بۆ كوردستان ئەنجام بدەین. بێگومان ئەگەر سەیری دۆخی كوردستانیش بكەین لەو كاتەوەی كە دەستەی وەبەرهێنان دروست بووە و تا ئێستا، دەبینین بە ڕاستی پێشكەوتنی باش بەدەستهاتووە و ناكرێ ئەو پێشكەوتنانەی كە بەدەستهاتوون بە كەمی بزانین، بەڵام ئەم پێشكەوتنانە بەدەست نەدەهات ئەگەر كەرتی تایبەت لەگەڵ حكوومەت نەبوایە. دەمەوێت دەستخۆشییەكی گەرم لە هەموو وەبەرهێنەرانی كەرتی تایبەتی هەرێمی كوردستان بكەم كە بە ڕاستی ڕۆڵیان هەبووە لە پێشكەوتنی كوردستاندا و پەنا بەخوا ئەوەی هەمانە، تموحی زیاتریشمان هەیە كە ئەم پێشكەوتنانە زیاتر ببن. هیوادارم بەو كارانەی كە دەیكەن لە دەستەی وەبەرهێنان كاك دكتۆر محەمەد پەنا بەخوا سەركەوتوو بن و شاهێدی ئەوە بین هەم وەبەرهێنهرانی خۆماڵی خۆمان زیاتر وەبەرهێنان بكهن، هەم لە دەرەوەش ئێوە كارێكی وا بكەن كە بتوانن بێنە ناو هەرێمی كوردستان، لە هەرێمی كوردستانیشەوە وەكوو دەروازەیەك بۆ هەموو عێراق دەكرێ سوودی لێ وەرگرن.
بێگومان بۆ هەر وەبەرهێنەرێك كە بێتە وڵاتێك، دوو سێ شت پێویستە. یەكەم دەبێت یاساكان زۆر شەفاف بن و زۆر جار باسى ئەوەمان دەكرد كە دەبێت مامەڵەكان بە شێوەیەكی خێرا بڕوات. پێموایە لەم بوارەشدا ئێوە كاری باشتان كردووە، بە ڕاستی ئەوی كە دەیبینم بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی شارەوانی و وەزارەتی كشتوكاڵ، پێشكەوتن لەو بوارەشدا ئێستا هەیە. دووەم ئەگەر كێشەیەك دروست بوو و ناكۆكییەك دروست بوو، چۆن بتوانن یەكلايی بكەنەوە و لە دادگاكان چارەسەری بكەن. پێموایە ئێستا دادگایەكی بازرگانییش دروست كراوە بۆ ئەم شتانە، كەواتە دوو شتی سەرەكی دروست بووە. ئەوەی سێیەم پرسی بانكەكانە، بانكەكان بەشێكی لە دەست هەرێمی كوردستانە، بەڵام بەشێكی زیاتری دەبێت بە هاوكاری لەگەڵ بەغدا پەنا بەخوا چارەسەر بكرێت. واتە ئەگەر ئەمانە هەموویان هەبن، كەشێكی زۆر باش دەڕەخسێت بۆ ئەوەی وەبەرهێنەران بتوانن بە ئارامی وەبەرهێنان لە وڵاتی خۆياندا بكهن. پەنا بەخوا كوردستان هەر ئاوەدان بێت بە پشتیوانیی ئێوە و بە وەبەرهێنانی زیاتری ئێوە لەو وڵاتە و عێراقیش، هەروا بۆ هەموولا بە خۆشی و دووباره زۆر سوپاس بۆ ئەم بانگهێشته.
دواتر لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەواناندا دەربارەی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمى كوردستان، نێچیرڤان بارزانی گوتی: "گفتوگۆیەكی جددی لەنێوان ئێمە و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا هەیە. خۆتان ئاگادارن ئەم ماوەیە هەندێك پشوو هەبوو و جەژن بوو، دوای ئەوە جەژنی نەورۆز و ڕەمەزانیش تێكەڵ بوو، پێموابوو ئەمە بوو هۆكاری سەرەكی كە تا ئێستا دواكەوتووە، بەڵام پێموایە لەسەر ڕێچكەیەكی دروست دهڕۆين بۆ ئەوەی بتوانین حكوومەت پێكبهێنرێت. لەبارەی پرسی نەوتهوه، هەندێك كێشەی تەكنیكی هەیە بە ڕاستی، بەڵام وەك حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەموو ئامادەیيیەك هەیە بۆ ئەوەی بە زووترین كات نەوت لە ڕێگەی بۆڕییەوە، هەناردەی دەرەوە بكرێت".
سەبارەت بە كاریگەریی كێشەكانی ناوچەكە لەسەر عێراقیش، سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد: "ئەوەی كە گرنگە بەغدا و بەتایبەت سەرۆكوەزیران جەنابی سوودانی و عێراق هەموو كارێكیان كردووە تا ئێستا كە نەیانهێشتووە عێراق بكەوێتە ناو ئەو گێژاوەوە و خودی ئەو كارەی كە كراوە و نەیانهێشتووە عێراق ببێتە بەشێك لە كێشە، كارێكی زۆریان كردووە. كێشەی خودی عێراق خۆی زۆرە، بۆیە بە هیچ شێوەیەك نابێت عێراق پەلكێش بكرێت بۆ ناو هەر كێشەیەك لە ناوچەكەدا. ئەوەی من ئێستا لە بەغدا دهیبینم، سیاسەتی سەرۆكوەزیرانی عێراق ئەوەیە كە نەهێڵن ئەو ئاگرە بگاتە عێراق".
هەر سەبارەت بە پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و ئەگەری پێكهێنانی بۆ دوای مانگی حەوت یان پاش هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند: "دانوستانەكانمان بۆ ئەوەیە كە بە زووترین كات حكوومەت پێكبهێنرێت، بەڵام هیچ دید و نییەتێك نییە كە بكەوێتە پاش هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، ئەوە نە لەناو پارتی هەیە و نە لەناو یەكێتیش هەیە. با بزانین ئەم گفتوگۆیانه پەنا بەخوا بە زووترین كات دەستپێبكرێنەوە و كابینەی نوێی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پەنا بەخوا پێكدەهێنرێت".
دەربارەی پەیوەندییە ئابوورییەكانی هەرێمی كوردستان و ئیمارات و ڕەنگدانەوەی ئەو پەیوەندییە لە كۆبوونەوەی دوێنێی بەڕێزیان لەگەڵ سەرۆكی ئیمارات، نێچیرڤان بارزانی گوتی: "پرسیارێكی دروستە، ئەوەی من دهیبینم و بەتایبەتی بینینی بەڕێزیان، دوێنێ كۆبوونەوەیەكی زۆر دوورودرێژمان هەبوو لەگەڵ جەنابی شێخ محەمەد بن زاید سەرۆكی ئیمارات. ئەوەی دەتوانم بیڵێم ئەوەیە كە ئیمارات زۆر بە جددی و دڵسۆزییەوە هەوڵ دەدات ڕێگەی وەبەرهێنان بۆ هەرێمی كوردستان هەبێت. هەر لەو چوارچێوەیەدا خەریكن یان لەوانەیە لە ماوەیەكی كورتدا یەكێك دەستنیشان بكەن، نێردەی تایبەتیی خۆیان بۆ وەبەرهێنان تایبەت بۆ هەرێمی كوردستان، ئەمەش هەنگاوێكی زۆر گەورەیە بەرەو پێشەوە، ئێستا كاری لەسەر دەكەن وەك بیرۆكە، لەوانەیە لە ماوەیەكی زۆر نزیكدا بە شێوەیەكی فەرمی ڕابگەیەنرێت. خودی ئەم هەنگاوە كە ئیمارات بەنیازە ئەنجامی بدات، نیشانەیەكی گەورەیە كە ئیمارات دەیەوێت وەبەرهێنان لە كوردستان و لە ڕێگەی كوردستانیشەوە لە هەموو عێراق بكات. ئێستا ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەنێوان ئیمارات و عێراق بە شێوەیەكی گشتی دەوروبەری سی ملیار دۆلارە بە هەموویەوە، بەشێکیش لەو سی ملیار دۆلارە لەگەڵ هەرێمی كوردستانە، بەڵام خواستی ئێمە لە هەرێمی كوردستان ئەوەیە كە ئەم كارەی ئەمڕۆ كە ئێوەش تەشریفتان هێناوە و دەستەی وەبەرهێنان ڕێكیخستووە بۆ ئیماراتیش نیشانەی ئەوەیە كە دەتانەوێ وەبەرهێنەری ئیماراتی زیاتر بێن بۆ كوردستان و وەبەرهێنان بكەن".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.