ئەمشەو یانەی ئارسناڵ میوانداری یانەی ڕیال مەدرید دەکات لەسەر یاریگای ئیمارات کاتژمێر 22:00.
ئەمڕۆ سێشەممە 8ی نیسانی 2025ی یانەی ئارسناڵ لە قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ ڕووبەڕووی ڕیال مەدرید دەبێتەوە.
ئارسناڵ تا ئێستا لەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات، بە ڕیزبەندی سێیەم و بە شێوەی ڕاستەوخۆ گەشتە قۆناغی داهاتوو، لە قۆناغی 16 توانی بە 9گۆڵ بەرامبەر بە 3 گۆڵ بە ئەنجامی هەردوو یاری لە هایندهۆڤن بباتەوە.
یانەی ڕیال مەدرید بە دۆخێکی سەختدا تێدەپەێت، بە پاشکۆ سەرکەوت و لە قۆناغی 16 و لە دێربی مەدرید بە لێدانی یەکلاکەرەوە توانی خۆی بگەیەنێتە چارەکی کۆتای یانەی ڕیال مەدرید لە کۆتا یاری بە خراپی دەرکەوت و بە دۆڕاندنەکەی جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ ڕکابەرەکەی بووە 4 خاڵ ، ئارسناڵیش تەواو بێ هیوا بووە لە پرێمەرلیگ و بە جیاوازی 10 خاڵ لە دوای لیڤەرپووڵ دێت.
هەردوو یانە لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دووجار ڕووبەڕووی یەکدی بوونەتەوە ، ئارسناڵ یارییەک براوە بووە و یارییەکیش یەکسان بووە، ئەمشەو ڕیال لەبەردەم تاقیکردنەوەیەکی سەخت دەبێت بۆ نووسینەوەی مێژووی یانەکەی بەرامبەر بە یانە ئینگلیزییەکە.
کێ براوەی یارییەکەی ئەمشەو دەبێت؟
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.