Erbil 15°C چوارشەممە 16 نیسان 17:47

وەزارەتی کشتوکاڵ: قەدەغە لەسەر هاوردەی تاماتە هەڵگیرا

کوردستان TV
100%

گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ رایدەگەیەنێت، تاوەکو وادەی پێگەشتنی تەماتەی خۆماڵی، قەدەغەکردن و باج لەسەر هاوردە کردنی تەماتە هەڵدەگیرێت.

 

ئەمرۆ سێشەممە 8ی نیسانی 2025، هیوا عەلی گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ بە دیجیتاڵ میدیای کوردستان تیڤی ڕاگەیان: "دوای ئەوەی بۆمان دەرکەوت لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەهۆی کەمی بەرهەمەکەن نرخی تەماتە بەرزبووەتەوە، هەربۆیە بڕیارمان دا قەدەغەکردنی هاوردەی تەماتە تا وادەی پێگەیشتنی هەڵبگرین، بۆ ئەوەی بە زووترین کات تەماتە هەرزان بێت".

 

گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان دەڵێت: "ئەم هاوردەکردنە تەنها ماوەی مانگێک دەخایەنێت. لەگەڵ پێگەیشتنی بەروبوومی خۆماڵی، ڕاستەوخۆ هاوردەی تەماتە قەدەغە دەکرێتەوە".

 

وەکو هیوا عەلی ئاماژەی پێدەدات؛ "لەگەڵ عێراق گەیشتووینەتە رێککەوتن، لەکاتی پێگەیشتنی تەماتەی عێراق، هەرێمی کوردستان هاوردەکردن ڕادەگرێت و لەکاتی پێگەیشتنی تەماتەی هەرێمی کوردستان، عێراق هاوردەکردن رادەگرێت".

کوردستان ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.