سەرۆكی هەرێمی كوردستان ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی لەگەڵ سه‌رۆكى ده‌وڵه‌تى ئيماراتى عه‌ره‌بيى يه‌كگرتوو بڵاو كردەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمی شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان سەرۆكی دەوڵەتی ئیمارات گه‌ییشته فرۆكه‌خانه‌ی ئه‌بووزه‌بی.
دواتریش نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان سەرۆكی دەوڵەتی ئیمارات كۆبووەوە.
سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەبارەی كۆبوونەوەكە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس رایگەیاند "به ديدارى هاوڕێم جه‌نابى شێخ محه‌مه‌د بن زايد ئال نه‌هيان سه‌رۆكى ده‌وڵه‌تى ئيماراتى عه‌ره‌بيى يه‌كگرتوو شاد بووم".
سەبارەت بە ناوەڕۆكی كۆبوونەكەشیان، نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند "ده‌رباره‌ى بره‌ودان به هاريكاريى هاوبه‌شى ئيمارات له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها دۆخ و پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه، گفتوگۆمان كرد".
It was a pleasure to meet my friend, His Highness Sheikh @MohamedBinZayed, President of the United Arab Emirates. We discussed ways to further strengthen cooperation between the UAE, Iraq, and the Kurdistan Region, as well as unfolding regional developments. pic.twitter.com/yovOvzailw
— Nechirvan Barzani (@IKRPresident) April 7, 2025
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.