ئه‌مرۆ دووشه‌مه 7ی نیسان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان و هاوبه‌شی هۆبه‌ی ڕووبه‌رووبوونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران به‌ڕێوه‌چوو له‌باره‌ی زیانلێكه‌وتووانی بارینی ته‌رزه‌ی به‌خوڕ له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو كه ناوچه‌كه‌ی گرته‌وه .
كامه‌ران حوسێن مامه‌ند به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كشتوكاڵی سۆران به (كوردستان تیڤی) راگه‌یاند: له كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی هۆبه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران كه نوێنه‌ری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و سه‌رچاوه‌كانی ئاو و ته‌ندروستی و به‌رگریی شارستانی تیایدا ئاماده بوون، چه‌ندین ڕا و پێشنیار له‌باره‌ی هۆكاری قه‌یرانی سروشتی و كه‌مئاوی و دروستكردنی پۆند و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتووانی بارینی ته‌رزه‌ی به‌خوڕی چه‌ند رۆژی ڕابردوو خرانه‌ڕوو .
كامه‌ران حوسێن ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له زیانه‌كانی بارینی ته‌رزه‌ی به‌خوڕی چه‌ند رۆژی ڕابردوو كرا كه زیانی زۆری به ئۆتۆبێلی هاوڵاتییان و زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانی سنووری ئیداره‌ی سۆران و ته‌زووی كاره‌بای ناوچه‌كه گه‌یاند به‌مشێوه‌یه، له شارەدێی ڕواندز 80 دۆنم زه‌وی كشتوكاڵی هاوڵاتییان زیانی به‌ركه‌وت، له شارۆچكەی سیده‌كان 30 دۆنم زه‌وی و له خه‌لیفان و دیانه‌ش به ڕیژه‌ی جیاواز زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان زیانی زۆریان به‌ركه‌وت .
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كشتوكاڵ له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران ڕاشیگه‌یاند: ته‌واوی سه‌ره‌نج و پێشنیاره‌كان و كۆی زیانه‌كانمان كردووه به ڕاپۆرتێكی گشتگیر و له ڕۆژانی داهاتوو به‌رزی ده‌كه‌ینه‌وه بۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێم بۆ ئه‌وه‌ی له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بخریته به‌رباس و داوا له حكوومه‌تی عێراقی بكرێت قه‌ره‌بووی ماددی هاووڵاتییانی زیانلێكه‌وتووی ته‌رزه‌كه له سنووری ئیداره‌ی سۆران بكرێته‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.