جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی گه‌یاندن ده‌ڵێت "ئه‌وه‌ی دەستەی گەیاندنی عێراق به‌رامبه‌ر كۆمپانیای كۆڕه‌كی كردوه زوڵمه، ده‌مانه‌وێ ئه‌و یاسایه‌ی وه‌زاره‌تی گه‌یاندن كاری پێده‌كات هه‌مواری بكه‌ینه‌وه."
ئەمرۆ دووشەممە 7ی نیسانی 2025، ئیبراهیم میرانی، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی گه‌یاندن له په‌رله‌مانی عێراق ڕاگه‌یاند "ئێمه سەرقاڵی پێداچوونه‌وەین به كۆمپانیاكانی گه‌یاندن، کە پێویستە مافی كۆمپانیاكانیش پارێزراو بێت، به تایبه‌تی له‌و گرێبه‌ستانه‌ی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق كراون، ئێمه له‌گه‌ڵ پێشبڕكێی شه‌ریفانه‌ین له نێوان كۆمپانیاكانی گه‌یاندن، به‌داخه‌وه ده‌سته‌ی گه‌یاندنی عێراق له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌ندێ كۆمپانیا كاری كردووه."
میرانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد "به نووسراوی فه‌رمی، وه‌زاره‌تی گه‌یاندنی عێراقمان ئاگادار كردووەته‌وه له‌باره‌ی نرخی كارتی مۆبایل، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌شت مانگه له 40%ی باجی سه‌ر كۆمپانیاكان كه‌مكراوه‌ته‌وه، به‌ڵام تا ئێستا نرخیان دانه‌به‌زاندووه، هه‌فته‌ی داهاتوو كۆمپانیاكان بانگهێشتی په‌رله‌مان ده‌كه‌ین ئاخۆ بۆچی له‌دوای كه‌مكردنه‌وه‌ی باج، هاووڵاتی سوودمه‌ند نه‌بووه؟
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.