ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 7ی نیسانی 2025 دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمه‌ریکا رایگه‌یاند، وڵاتەکەی لەگەڵ ئه‌ندامانی یەکێتیی ئەورووپا و چین و زۆر وڵاتی دیکەدا کورتهێنانی دارایی بازرگانیی هەیە و تاکە ڕێگا چارەی ئەم کێشەیەش جارێكی تر ڕێكخستنه‌وه‌ی پێناسە گومرگییەکانه .
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ئاژانسی هه‌واڵی (ئه‌نادۆڵی ) توركیا ڕایگه‌یاندووه ، لە ڕاگەیاندراوێکدا دۆناڵد تره‌مپ لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس بڵاویکردووه‌ته‌وه ، ڕێكخستنه‌وه‌ی پێناسه گومرگییه‌كان پڕۆسه‌یه‌كی حه‌تمییه‌و ناچارین ده‌ستی بۆ ببه‌ین .
دۆناڵد ترەمپ له ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌یدا ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو ، لەسەردەمی سەرۆکی پێشووی ئەمه‌ریکا (جۆ بایدن) ، زیادەی بازرگانی لەگەڵ ئەم وڵاتانەدا باری سەر شانی ئەمریکای سه‌خت كرد بوو، بۆیه ده‌مانه‌وێت بە خێرایی ئەمە پێچەوانە بكه‌ینه‌وه ، به دڵنیایی ڕۆژێک خەڵکی ئه‌مه‌ریكا لەوە تێدەگەن کە ڕێكخستنه‌وه‌ی پێناسە گومرگییه‌كان بۆ ئەمه‌ریکا كارێكی زۆر له‌جێ بووه كه كردوومانه .
دۆناڵد تره‌مپ راشیگه‌یاندووه ، "لەگەڵ یەکێتیی ئەورووپا، چین و زۆر وڵاتی دیکەدا کورتهێنانی دارایی بازرگانییمان هەیە. لە ئێستادا تاکە ڕێگاچارەی ئەم کێشەیە ڕێكخستنه‌وه‌ی پێناسە گومرکییەکانن کە دەیان ملیۆن دۆلار بۆ ئەمه‌ریکا دەهێنن " .
به بۆچوونی چاودێران ئه‌م ڕاگه‌یه‌نراوه‌ی ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به‌هۆی ئه‌و لێشاوه ناڕه‌زایه‌تیه‌یه كه ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه دژی دۆناڵد تره‌مپ گیراوه‌ته به‌ر، به هه‌زاران هاوڵاتی و خۆپیشانده‌ر له‌ناوه‌خۆی ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی ئه‌وڕووپا ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان و دژی سیاسه‌تی زیادكردنی باجی گومرگیی وه‌ستاونه‌ته‌وه كه دۆناڵد تره‌مپ به‌سه‌ر وڵاتانی جیهاندا سه‌پاندوویه‌تی .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.