پەیمانگای ئەتڵەسی ئەمه‌ریکی هۆشداری دەدات، عێراق ڕووبەڕووی هاوینێكی گه‌رم و قه‌یرانی كاره‌با ده‌بێته‌وه.
لە ڕاپۆرتێکیدا، پەیمانگای ئەتڵەسی ئەمه‌ریکی ئاماژه‌ی به‌وه كردوو كه به‌هۆی هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری لێخۆشبوونی غازی ئێران لەلایەن واشنتۆنه‌وه، كاریگه‌ری گەورەی لەسەر عێراق دەبێت، چونکە له‌سه‌دا چلی کۆی کارەبای وڵاتەکە، پشت بە هاوردەکردنی غازی ئێران ده‌به‌ستێت.
ئەوەشی خستووەتە ڕوو، ئه‌و سزایەی واشنتۆن بۆ ئەوەیە عێراق دور بكه‌وێته‌وه له سەرچاوەکانی وزەی هەمەجۆره له لایه‌ن ئێران، بەڵام عێراق تا ئیستا هیچ هەنگاوێکی بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و قه‌یرانه نه‌ناوه.
لە بەشێکی دیکەی ئەو ڕاپۆرتەدا، پەیمانگا ئەمه‌ریکییەکە باسی لەوە کردووە، واشنتۆن و ئیدارەکەی دۆناڵد ترامپ جەخت لەوە دەکەنەوە، پێویستە عێراق دوور بکەوێتەوە لە هاوردەکردنی سەرچاوەی وزەی ئێرانی و تەنانەت سەرچاوەكانی تریش، بۆ نەهێشتنی کاریگەریی تاران لەسەر عێراق لەم پڕۆسه‌یه‌دا.
هەروەها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، میلیشیا چەکدارەكانی عێراق كه سەر بە ئێرانن، به‌ربه‌ستیان دروست کردووە و نەوتی عێراق بە قاچاخ دەبەن و ژێرخانی وڵاتەکە تاڵان ده‌كه‌ن. ئه‌مه‌ش وایكردووه كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر داڕمانی ئابووری عێراق هه‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.