نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ بە سەردانێکی فەرمی دەگاتە ئیمارات و لە ئەبوزەبی لەگەڵ سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات کۆدەبێتەوە.
رۆژی دووشەممە 7ـی نیسانی 2025 سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند؛ "ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، به سه‌ردانێکی فه‌رمی ده‌گاته ئه‌بوزه‌بی و له‌گه‌ڵ شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆكی دەوڵەتی ئیمارات، کۆده‌بێته‌وه".
لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە: "هه‌ردوو سه‌رۆک پەیوەندییەكانی ئیمارات له‌گه‌ڵ عێراق و هەرێمی كوردستان و دوایین پێشهاتەكانی ناوچەكە و چه‌ند پرسێکی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، تاوتوێ ده‌که‌ن".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.