Erbil 27°C دووشەممە 07 نیسان 17:24

ئەمشەو بوومەلەرزە لە شارێكی كوردستان رووی دا

کوردستان TV
100%

ئەمشەو یەكشەممە بوومەلەرزەیەك لە نزیك شارۆچكەی خانەقین لە سنووری پارێزگای دیالە رووی دا.

دەستەی كەشناسی عێراق بڵاوی كردەوە: كاتژمێر 7ی ئەمشەو لە دووری 47 كیلۆمەتر لە رۆژهەڵاتی شارۆچكەی خانەقین لەسەر سنووری عێراق – ئێران، بوومەلەرزەیەك رووی دا.

بڵاویشی كردەوە: گوڕی بوومەلەرزەكە 2.9 پلە بووە بە ئامێری پێوەری رێختەر.

دەستەی كەشناسی عێراق بڵاویشی كردەوە كە بەهۆی كەمی هێزەكەی، هاووڵاتییانی خانەقین هەستیان بە بوومەلەرزەكە نەكردووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.