Erbil 27°C دووشەممە 07 نیسان 17:23

وەزارەتی پێشمەرگە: هاوكاریی دارایی مانگی 3 بەسەر ئەفسەر و پێشمەرگەكان دابەش دەكرێت

کوردستان TV
100%


وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، دووسبەی سێشەممە هاوكاریی دارایی مانگی 3 بەسەر ئەفسەر و پێشمەرگەكانی سەر بە وەزارەتەكەیان دابەش دەكرێت.

لە راگەیەنراوێكی وەزارەتی پێشمەرگەدا هاتووە "هاوکاری داراییی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە"

هەروەها هاتووە "ڕۆژی سێشەممە رێكەوتی 8ی نیسانی 2025، هاوکاریی داراییی هاوپەیمانان بۆ مانگى 3 بەسەر ئەفسەر و پێشمەرگەکانی سەر بە دیوانی وەزارەت و یەکەكانى پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.