ئێوارەی ئەمرۆ شەممە 6ی نیسانی 2025 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، بە یاوەری یان برێم، کونسوڵی گشتی فەرەنسا و ژمارەیەک لە رۆژنامەنوسان، پێشەنگای فۆتۆگرافی ئاژانسی هه‌واڵی جیهانی ( فرانس پرێس)یان کردەوە، کە ژمارەیەک لە وێنە بژاردەکانی رۆژنامەنوس و په‌یامنێره شاره‌زا و به تواناكانیان ئاماده كرابوون بۆ نمایشکردن.
وێنه‌كانی پیشانگاكه لە ساتە هەستیارو دانسقەکان گیرابوون و هەریەک لەو وێنانە گوزارشتیان لە چیرۆک و بەسەرهاتێکی واقیعی دەکرد له وڵاته جیاوازه‌كاندا ،به‌تایبه‌تی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه له دۆخی جه‌نگدانه وه‌كو ئۆكراینا و غه‌ززه .
له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ئومێد خۆشناو ،پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند، ئەم پیشەنگایە بۆ یەکەم جارە لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە هەولێری پایتەختی هه‌رێمی كوردستان دەکرێتەوە و مایه‌ی خۆشحالی هه‌موومانه .
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، وێرای دەستخۆشی کردن له ستاف و ڕێكخه‌رانی پیشه‌نگاكه جەختی کردەوە، کە گرتەی لەو شێوانە بەڵگەی وشیاری و کارامەییە و گوزارشت لە بوێری وێنەگرو رۆژنامەنوسانی ئاژانسی هه‌واڵی جیهانی (فرانس پرێس) دەکات .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.