ئێران هۆشداری داوەتە عێراق و 5 وڵاتی دیكە لە ئەگەری هێرشكردنە سەر وڵاتەكەیان لەلایەن ئەمەریكاوە.
ئاژانسی (رۆیتەرز) ئەمڕۆ یەكشەممە بڵاوی كردەوە: عێراق و 5 وڵاتی دیكە، هۆشدارییان لەلایەن ئێرانەوە پێگەیشتووە لە ئەگەری یارمەتیدانی ئەمەریكا و فەراهمكردنی ئاسمانی وڵاتەكانیان بۆ ئەنجامدانی هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ئێران.
بڵاویشی كردۆتەوە: جگە لە عێراق، ئەو وڵاتانەی دیكە كە هەڕەشەی ئێرانیان پێگەیشتووە بریتین لە كوێت، ئیماڕات، قەتەڕ، توركیا و بەحرێن.
هەروەها بڵاوی كردۆتەوە: ئێران لە هەڕەشەكەدا ئەوەی پێڕاگەیاندوون كە فەراهمكردنی ئاسمانی وڵاتەكەتان بۆ هێرشەكانی ئەمەریكا وەك كردەوەیەكی دوژمنكارانە هەژمار دەكەین و سزای قورسی بەدوادا دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.