ئهمرۆ یەکشەممە 6ی نیسانی 2025، سیداد بارزانی بە نوێنەرایەتیی سەرۆک بــــارزانی و بە یاوەریی عەلی حوسـێن بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی سلێمانیی پارتی، بە مەبەستی بەسەرکردنەوە و گەیاندنی پەیامی هاوخهمی سەرۆک بارزانی بۆ پرسەی خوالێخۆشبوو "بەڵێن ساڵح"ـی برایان، سەردانی ماڵ و خانەوادەی دکتۆر بەرهەم ساڵحیان کرد.
لای خۆیانەوە دکتۆر بەرهەم، برا و خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو، سوپاسی سەرۆک بارزانیان کرد بۆ پەیامی پرسە و بەسەرکردنەوەیان.
بەڵێن ساڵح پێشکێشکار بوو لە بەشی کوردیی دەنگی ئەمەریکا، له ساڵی 1961 لە شاری هەڵەبجە لە دایکبووە. لە ساڵانی نەوەتەکانی سەدەی ڕابردووەوە دەستی بەکاری ڕۆژنامەوانی کردووە. لە ساڵی 1996ـەوە چووەتە ئەمەریکا و لە مانگی 12ی ساڵی 1999ـەوە بووە بە کارمەندی بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا.
ڕۆژی یەکشەممەی ههفتهی رابردوو، 30ی ئاداری 2025 بەهۆی جەڵتەی دڵ، لە ویلایەتی ڤێرجینیا کۆچی دوایی کرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.