Erbil 28°C سێشەممە 08 نیسان 16:11

پاپا فرانسیس بۆ یه‌كه‌مجار دوای نه‌خۆشكه‌وتنی ده‌ركه‌وت

کوردستان TV
100%

ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ 6ی نیسانی 2025 لە میانی مەراسیمی تایبەتی یۆبیلی نەخۆش و کارمەندانی تەندروستی له‌ دەروازەی گۆڕەپانی (سانت پیتەر) پاپا فرانسیس هاته‌ ناو خه‌ڵك، ئەمەش یەکەم دەرکەوتنی گشتی پاپا بوو لە ڤاتیکان لەوەتەی نه‌خۆشكه‌وتنی و مانه‌وه‌ی له‌ نه‌خۆشخانه‌ به‌هۆی شێرپه‌نجه‌ی هه‌وكردنی سییه‌كانی .

ئاژانسی هه‌واڵی جیهانی (ئه‌سۆشیه‌یتید پرێس ) بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ ، پاپا فرانسیس دەستی دڵسۆزانه‌ی بۆ جەماوەر برد کە وەستابوون و چەپڵەیان لێدا کاتێک بە کورسی گەڕۆکەوە پاڵیان دەنا بۆ پێشەوەی بنمیچی گۆڕەپانەکە. هەندێک له‌و خه‌ڵكه‌ی له‌وێ بوون به‌ تاسه‌وه‌ هاواریان دەکرد "پاپا دەبینم!"، کاتێک وێنەکەی بۆ یەکەمجار لەسەر شاشەیەکی گه‌وره‌ له‌ گۆڕه‌پانه‌كه‌ی ڤاتیكان ده‌ركه‌وت .

پاپا فرانسیس له‌به‌رده‌م مایكێكی تایبه‌ت كه‌ بۆی ئاماده‌كرابوو به‌ده‌م سڵاوكردنه‌وه‌ گوتی ،"یەکشەممەتان باش بۆ هەمووان" .

ئاژانسی هه‌واڵی (ئه‌سۆشیه‌یتید پریس ) له‌ زاری حكوومه‌تی ڤاتیكان ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو ، خه‌لكی به‌هێزتر له‌ جاران پاپایان بینووه‌ و دڵخۆش بوونه‌ به‌ سه‌ڵامه‌تی به‌ده‌م گوتنه‌وه‌ی دروشمی جیاوازه‌وه‌ پیشوازییان له‌ پاپا كردووه‌ .

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.