Erbil 28°C دووشەممە 07 نیسان 15:23

ڕووسیا هێرشێكی چڕی هاژه‌كی بۆ سه‌ر كیێڤ ئه‌نجامدا

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەکشەممە 6ی نیسانی 2025، سەرۆکی شارەوانی کیێڤ ڕایگه‌یاند، بەهۆی هێرشێکی چڕی هاژه‌كی ڕووسیا بۆ سەر کیێف لانی کەم دوو کەس بریندار بوون و زیانێكی زۆری ماددی به‌ر ناوچه‌ی دارنیستكی كه‌وتووه‌ .


ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ فیتاڵی کلیتشکۆ، سەرۆکی شارەوانی کیێڤ  لە ئه‌پی تێلیگرام ڕایگه‌یاندووه‌ ، بەهۆی چڕی هێرشەکە ئاگرێكی زۆر لەم ناوچانە بەرز بووەتەوە و لانی کەم دوو کەس لە ناوچەی دارنیتسکی (باشووری ڕۆژهەڵات) بریندار بوون .

 لای خۆیه‌وه‌ هه‌ر دوای هێرشه‌كه‌ ، هێزی بەرگریە ئاسمانیەکانی ئۆکراینا  ڕایگه‌یاندووه‌‌ ، ئاگادارکردنەوەیان داوه‌ بە ناوچەکانی( خارکیڤ و میکۆلاییڤ و ئەودێسا ) ، کەتیایدا ئاماژە دراوە کە هاژه‌كی زۆر لە باکووری ناوچەی تشێرنێگیڤەوە له‌لایه‌ن سوپای ڕووسیاوه‌ هه‌ڵدراوه‌ بەرەو باشوور .

به‌رگری ئاسمانی ئۆكراینا ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو ،به‌هۆی چڕی هێرشه‌كانه‌وه‌ نه‌توانراوه‌ وه‌كو پێویست وه‌ڵامی پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی هاژه‌كه‌كان بدرێته‌وه‌ له‌ ئاسمانی كیێڤ دا .

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.