Erbil 23°C دووشەممە 07 نیسان 09:37

پاسپۆرتی هەولێر: ئەپڵیکەیشنەکانمان کاران و دەتوانن نۆرە بگرنەوە

کوردستان TV
100%

بێڕەوەبارەیەتی پاسپۆرتی هەولێر ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە و رایدەگەیەنێت، لە هەر دوو نووسینگەی هەولێر و نووسینگەکانی سۆپران و کۆیە هاووڵاتییان دەتوان نۆرە بگرنەوە بۆ پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی.

 

رۆژی یەکشەممە 6ـی نیسانی 2025، بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر بڵاوی کردووەتەوە؛ "سیستەمی ئەپلیکەیشنی نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنی کارایە هاووڵاتییان دەتوانن نۆرە دابنێن بۆ پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی لە ھەرچوار نووسینگەی سنووری پارێزگای ھەولێر؛ نووسینگەی یەکی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر، نووسینگەی دووی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر، نووسینگەی پاسپۆرتی سۆران و نووسینگەی پاسپۆرتی کۆیە".

 

بە گوێرەی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەولێر؛ دانانی نۆرە لە ڕێگای ئەپلیکەیشنی (الجواز العراقي ) دەبێت لە ڕێگەی مۆبایلەکەی خۆتەوە بێت کە بۆ هەردوو سیستەمی ئاندرۆید و ئای ئۆ ئێس بەردەستە، یان لە رێگای وێبسایت دەتوانی حجزەکە بکەیت و نۆرە بۆ خۆت و ئەندامانی خێزانەکەت دابنێیت، کات و رۆژی سەردانت دیاری دەکەی و لە کۆتاییدا بارکۆدێکت بۆ دیار دەکەوێت وێنەی بگرە و لەمۆبایلەکەت ھەلیگرە، لە رۆژی سەردانی کردنت بەکاردێت بۆ ڕاییکردنی مامەلەکەت.

 

ئەو بەڕێوەبەرایەتییە چەند رێنمایی بۆ هاووڵاتییان داناوە کە دەبێ لەکاتی وەرگرتنی پاسپۆرت جێبەجێیان بکەن. رێنماییەکان بەم شێوەیە پۆلێن کراون:

 

پێویستە کارتی بانکی "ماستەر کارت یان ڤیزا کارتت پێ بێت لەکاتی سەردانی کردن" و بەناوی خۆت بێت و دیناری عیراقی تێدابێت بۆ پێدانی ڕسوومات کە بڕەکەی 91 هەزار دینارە.

 

کارتی نیشتمانی ڕەسەن مەرجە بۆ دەرهێنانی پاسپۆرت و نوێکردنەوەی پاسپۆرتی کۆن ئەگەر مامەڵەکەت بۆ نوێ کردنەوەی پاسپۆرت بێت.

 

ئەو ھاولاتیانەی نۆڕەیان بۆ شەفتی ئێوارەیە، پێویستە دوو کاتژمێر پێش کاتی نۆرەکەیان لە نووسینگەی پاسپۆرت ئامادەبن بۆ راییکردنی مامەڵەکەیان.

بۆ خوار 18 ساڵ پێویستە باوک "وەلی ئەمر" خۆی ئامادەبێت لەکاتی جێبەجێکردنی مامەڵە و وەرگرتنەوە.

 

لینکی وێب سایتی نۆرەگرتن :

http://epp.iq/home

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.