ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 3ی نیسانی 2025 ئالان حه‌مه سه‌عید وەزیری پەروەردەی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگەیاند، تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی لەکاتی خۆیدا بەڕێوە دەچن و هیچ نیه‌تێك نیه بۆ دواخستنی .
ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو ، تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان لە 1ـی حوزەیرانی 2025، لە کاتی خۆیدا بەڕێوە دەچن و دواناخرێن. دەربارەی کەمکردنەوەی پرۆگرامی خوێندنیش ئاماژەی بەوە کرد، بۆ پۆلی نۆی بنەڕەتی و 12ـی ئامادەیی لە 10٪ بۆ 12% پڕۆگرامی خوێندن بۆیان کەم کراوەتەوە .
دەربارەی دوا كه‌وتنی پرۆسه‌ی خوێندن له سنووری پارێزگای سلێمانی ئالان حەمەسەعید رایگه‌یاند ، له سنووری په‌روه‌رده‌ی پارێزگای سلێمانی لە ناوەندەکاندا خوێندن به ڕێكوپێكی دەستی پێکردووەتەوە و دەسەڵاتیش به خودی به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان دراوه تا تاقیکردنەوەکانیان ڕێك بخه‌نه‌وه به پێی كات و تواناكانیان .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.