بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر ئاشكرای كرد لە ماوهی سێ ڕۆژی جەژنی ڕەمەزاندا هەشت ڕووداوی ئاگركهوتنهوه و سووتان تۆمار كراون.
لای خۆیهوه شاخەوان محەممەد، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر ڕایگەیاند: لەماوهی هەر سێ ڕۆژی جەژنی ڕەمەزاندا تەنیا كەسێك گیانی لەدەست داوە ئەویش ڕووداوێكی خۆكوژی بوو لە كۆمەڵگەی شاوێسی سەر بە شاری هەولێر.
ههروهها ههشت حاڵەتی ئاگركهوتنهوه و سووتان لە سنووری پارێزگای هەولێر تۆمار كراون.
وتیشی، لە كۆی هەر هەشت حاڵەتەكەدا كه بریتی بوون له سووتانی دوو ئۆتۆمبێل و ئاگركهوتنهوه له كێڵگەیەكی پەلەوەر و چەند بەڕادێك لە گومرگی تهڕهو ومیوهی ههولێر، هیچ زیانێكی گیانی دیكه تۆمار نهكراوه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.