Erbil 17°C چوارشەممە 02 نیسان 23:01

حزبوڵا بەفەرمی كوژرانی بەرپرسێكی باڵای رادەگەیەنێت

کوردستان TV
100%

حزبوڵای لوبنانی بەفەرمی كوژرانی جێگری سەرۆكی مەكتەبی سیاسی حزبەكەیان راگەیاند كە ئەمڕۆ سێشەممە لەلایەن سوپای ئیسڕائیلیەوە بە مووشەك هێرشكرابووە سەر ماڵەكەیان.

حزبوڵا لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: لە ئەنجامی بۆردومانێكی سوپای ئیسڕائیل بۆ سەر خانوویەك لە باشووری بەیرووت، عەلی حەسەن بەدیر جێگری سەرۆكی مەكتەبی سیاسی حزبوڵا و كوڕەكەی حەسەن عەلی بەدیر كوژران.

سوپای ئیسڕائیل ئەمڕۆ سێشەممە لە كاتێكی دیكەدا رایگەیاندبوو، سەركردەیەكی باڵای حزبوڵایان لە باشووری بەیرووت كردۆتە ئامانج كە مەترسی بوو بۆ سەر ئەمن و ئاسایشی ئیسڕائیل.

لای خۆشییەوە وەزارەتی تەندروستی لوبنان لەبارەی رووداوەكە رایگەیاندبوو: لە ئەنجامی بۆردومانی خانوویەك لە باشووری بەیرووت، سێ كەس گیانیان لەدەستداوە كە یەكێكیان ئافرەتە، هەروەها 7 كەسی دیكەش بریندار بوون كە برینی دووانیان مەترسیدارە.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.