Erbil 18°C چوارشەممە 02 نیسان 22:07

بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆ لە سماقووڵی 12 كەس بریندار بوون

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممە لە ئەنجامی كەوتنەوەی رووداوێكی هاتوچۆ لە سماقووڵی، 12 كەس بریندار بوون.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی كۆیە بڵاوی كردەوە: ئەمڕۆ رووداوێكی هاتوچۆ لەسەر رێگای هەولێر – رانیە لە نزیك گوندی سماقووڵی سەروچاوە رووی دا.

بڵاویشی كردەوە: رووداوەكە لەنێوان ئۆتۆمبێلێكی تایبەت و پاسێكی گواستنەوەی هاووڵاتییان رووی دا.

هەروەها بڵاوی كردەوە: لە ئەنجامی رووداوەكە 12 كەس بریندار بوون.

هاتوچۆی كۆیە داوای لە شوفێران و هاووڵاتییان كرد بۆ دووربوون لە رووداوی هاتوچۆ، پابەندی هێماكانی شەقام و رێنماییەكانی هاتوچۆ بن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.