Erbil 18°C چوارشەممە 02 نیسان 22:09

هۆكاری نیشتنەوەی ناچاری فڕۆكەیەكی عێراقی ئاشكرا دەكرێت

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممە فڕۆكەیەكی هێڵی ئاسمانی عێراقی بەناچاری لە فڕۆكەخانەی بەغدا نیشتنەوە، سەرچاوەیەك لە فڕۆكەخانەكە هۆكاری نیشتنەوەی فڕۆكەكەی ئاشكرا كرد.

فڕۆكەكەی هێڵی ئاسمانی عێراقی لە جۆری (IAW220) بڕیاربوو گەشتەكەی لە فڕۆكەخانەی نەجەفەوە بەرەو شاری ئیستەنبۆڵی توركیا ئەنجام بدات.

فڕۆكەكە دوای چەند خولەكێك لە فڕین، بە ناچاری لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا نیشتبووەوە.

سەرچاوەیەك لە فڕۆكەخانەی بەغدا ئاشكرای كرد كە فڕۆكەكە بەهۆی كێشەیەكی هونەرییەوە ناچار بووە بنیشێتەوە و گەشتەكەی تەواو نەكات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.