لە ماوەی چەند رۆژێكی كەمدا دوو شەپۆڵی بارانبارین ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و بەگوێرەی پێشبینییەكان بارانێكی باش دەبارێت.
هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی شارەزای كەشناسی سەبارەت بە شەپۆڵی یەكەم رایگەیاند: سبەی چوارشەممە قۆناغێکی دیكەی بارانبارین و هەورەبروسکە دەست پێ دەکاتەوه، سەرەتای بارانبارینەکە بە نمەباران دەست پێ دەكات و درەنگانی ئەمشەو بۆ بەرەبەیان و دوای خۆرهەڵاتن لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای هەرێمی کوردستان بەتایبەت لە هەولێر و دهۆک و زاخۆ و مووسڵ بارانێكی باش دەبارێت .
هەروەها رایگەیاند: بارانبارینەكە هەردوو پارێزگای سلێمانی و كەركووك و قەزا و ناحییەكانی دەوروبەریشی دەگرێتەوە.
جەختیشی كردەوە كە کاریگەری ئەم شەپۆڵە هەتا ئێوارەی سبەی چوارشەممە لە ناوچەکەمان دەمینێتەوە و دواتر بەرەو لاوازبوون دەچێت.
سەبارەت بە شەپۆڵی دووەم، شارەزاكەی كەشناسی گوتی: رۆژی هەینی لەسەر شەممە شەپۆڵێکی زۆر باشی دیكەی بارانبارین و هەورەبروسکە ڕوو لە ناوچەکەمان دەکاتەوە، لەم شەپۆڵەشدا لە زۆربەی ناوچەکان ئەگەری بارانبارینی باش هەیە .
ئاماژەی بەوەش دا كە لە هەردوو شەپۆڵەكەدا بەشێوەیەكی گشتی پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و خێرایی با زیادە دەکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.