Erbil 18°C چوارشەممە 02 نیسان 22:06

لە هێرشێکی ئاسمانی ئیسڕائیلدا بەرپرسێکی حیزبوڵا کوژرا

کوردستان TV
100%

 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئیسڕائیل هێرشی ئاسمانی کردە سەر باشووری بەیرووت و لە راگەیەنراوێکدا کوژرانی بەرپرسێکی باڵای حیزبوڵای راگەیاند.

رۆژی سێشەممە 1ـی نیسانی 2025 سوپای ئیسڕائیل لە راگەیەنراوێکی هاوبەشدا لەگەڵ ئاژانسی ئاسایشی نێوخۆی ئیسڕائیل، ئامانجی هێرشەکەی ئاشکرا کرد و رایگەیاند؛ "ئامانجمان یەک لە ئەندامانی حیزبوڵا بوو کە لەم دواییانەدا هاوکاریی و رێخۆشکەری بۆ ئەندامانی حەماس دەکرد".

لە بەشێکی دیکەی راگەیەنراوەکەدا هاتووە، "لەم هێرشەدا ئەحمەد عەلی مەحموود بەدیر کوژراوە کە پەیوەندی بە هێرشێکی پلان بۆ داڕێژراوەوە هەیە، کە بڕیار بوو لەلایەن حەماسەوە ئەنجام بدرێت".

میدیاکانی لوبنان بڵاویان کردووەتەوە، لەو هێرشەدا چوار کەس گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەک برینداری دیکە هەن، بەڵام تاوەکو ئێستا حیزبوڵای لوبنان کوژرانی ئەو ئەندامەی پشتڕاست نەکردووەتەوە. هاوکات، جۆزێف عون، سەرۆککۆماری لوبنان لە راگەیەنراوێکدا هێرشەکەی ئیسڕائیلی سەرکۆنە کرد و بە "هەڕەشەیەکی مەترسیدار" ناوی هێنا.

لە مانگی تشرینی دووه‌می ساڵی 2024ـەوە ئیسڕائیل و حیزبوڵا ئاگربەستیان راگەیاندووە، بەڵام لەگەڵ دەستپێکی هێرشەکانی ئیسڕائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، لە ماوەی هەفتەیەکدا، ئەمە دووەم جارە هێزی ئاسمانی ئیسڕائیل، بەیرووتی پایتەختی لوبنان دەکاتە ئامانج.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.