Erbil 22°C چوارشەممە 02 نیسان 18:51

لە سیدەکان بەهۆی تەقینەوەی مین هاووڵاتییەک گیانی لەدەستدا

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ گەنجێک تەمەن 35 ساڵە بۆ کۆکردنەوەی گژوگیای بەهارە رووی کردبووە  چیای قەلەڕەشی قەزای سیدەکان و مینی پێدا تەقییەوە و گیانی لەدەستدا، پێشتریش باوکی ئەو هاووڵاتییە بە هەمان رووداو گیانی لەدەستداوە.


رۆژی سێشەممە 1ـی نیسانی 2025 بەڕێوەبەری تەندروستی سیدەکان بە کوردستان تیڤی راگەیاند؛ تەرمی ئەو هاووڵاتییە رەوانەی پزیشکی داد کراوە و بەڕێوەبەری راگەیاندنی کاروباری مینیش دەڵێت، ئەمساڵ ئەوە دووەمین هاووڵاتییە لەو سنوورە بە رووداوی مین گیانی لەدەست دەدات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان تی ڤی پێشتریش باوکی ئەو هاووڵاتییە لە چیای ڕۆبی ڕواڵ مینی پێدا تەقیوەتەوە و گیانی لەدەستداوە.


ئەمڕۆ لە چیای قەڵە ڕەشی سنووری قەزای سیدەکان، هاوڵاتیەک بەناوی نازم سالح کانیەڕەشی لە کاتی هێنانی گژوگیای بەهاری مینێک پێیدا تەقییەوە دەست بەجێ گیانی لەدەست دا. نازم سالح خێزاندارە و تەمەنی 35 ساڵە، دانیشتوی گەڕەکی برادۆستە لە قەزای سیدەکان.

تەحسین عوسمان، بەڕێوەبەری  بەشی تەندروستی سیدەکان بە کوردستان تی ڤی راگەیاند؛ "تەرمی نازم ساڵح هێندرایە فریاکەوتنی سیدەکان و دواتر بۆ توێکاری تەرمەکە ڕاوانەی  نەخۆشخانەی ئاشتی لە سۆران کرا".

 

 هاوکات، ڕێبوار ئەنوەر بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کاروباری مین -هەولێر بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند؛ ئەم ساڵ لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ئەوە دووەم رووداوی مینە و پێشتریش هاووڵاتییەکی دیکە بەم هۆیە گیانی لەدەست داوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.