سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی 6775ـی بابلی – ئاشووری، پیرۆزبایی لە هاووڵاتییانی کلدان سریان ئاشور لە کوردستان دەکات و رایدەگەیەنێت: "با ئەمساڵ جەژنی ئەکیتۆ دەرفەتێکی نوێ بێت بۆ پته‌وكردن و بەهێزکردنی خۆشەویستی و ژیانی هاوبەش و ڕێزله‌يه‌كگرتن لەنێو هەموو پێکهاتەکانی گەلی کوردستاندا.
رۆژی سێشەممە 1ـی نیسانی 2025، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند؛ "بە بۆنەی سه‌ری ساڵی نوێی 6775ـی بابلی ـ ئاشووری و جه‌ژنه‌کانی ئه‌کیتۆوه، گه‌رمترين پيرۆزبايى پێشکەش بە هاووڵاتییانی خۆشه‌ويستى کلدان سریان ئاشور لە کوردستان و عێراق و سەرانسەری جیهان دەکەم، هیوادارم جەژن و پشوویه‌کی خۆش و ئارام به‌سه‌ر به‌رن".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت: "جەژنی ئه‌کیتۆ بۆنەیەکی مێژوویی و دێرينى شارستانیی به‌هاداره، قووڵایيی ڕەگی کولتووری و مرۆیيی یەکێک لە دێرینترین پێکهاتەکانی ناوچەکەمان نيشان ده‌دات کە له به‌ره‌به‌يانى مێژووه‌وه بەشدارییان لە دروستکردنی شارستانیيەته‌كانی ناوچەکە و پاراستنی فرەڕه‌نگييه‌کەیدا، کردووە".
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانیدا هاتووە: "لەم بۆنەیەدا، جارێکی دیکە له هه‌رێمى كوردستان جەخت لە پابەنديی هەمیشەییمان به پاراستنی ماف و ئازادییەکان و بره‌ودان به كولتوورى فره‌ڕه‌نگى و پێکەوەژیانی ئاشتییانە و لێبورده‌يى و يه‌كترقبووڵكردن لەنێو هەموو پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکانى كوردستاندا دەکەینەوە."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان داوا دەکات؛ "با ئەمساڵ جەژنی ئەکیتۆ دەرفەتێکی نوێ بێت بۆ پته‌وكردن و بەهێزکردنی خۆشەویستی و ژیانی هاوبەش و ڕێزله‌يه‌كگرتن لەنێو هەموو پێکهاتەکانی گەلی کوردستاندا، هه‌روه‌ها سەرچاوەی هیوایەک بێت بۆ داهاتوویەکی باشترى پڕ لە گەشەسەندن و ئارامى و ئاسووده‌يى بۆ هەمووان".
لە کۆتایی پەیامەکەیدا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دووپاتی دەکاتەوە: "جەژنی ئه‌کیتۆ له هه‌موو لايه‌ك پيرۆز بێت، هەموو ساڵێك به خۆشى".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.