كیێه‌ر ستامه‌ر، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە لوتکەی ئاسایشی سنوور كه ئەمڕۆ دووشەممە، 31-03-2025، بە فەرمی دەستی بە کارەکانی کرد ڕایگه‌یاند، پێویستە قاچاغچییەکان كه مه‌رگی مرۆڤ هه‌رزان فرۆش ده‌كه‌ن له‌مه‌ودوا وەک تیرۆریست مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت.
کیێەر ستامەر له میانی لوتكه‌كه‌دا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو ، دەیانەوێت کۆچی نائاسایی كۆچبه‌ران بۆ ئه‌ورووپا به‌یه‌كجاری بنه‌بڕ بكه‌ن، بۆ ئه‌مه‌ش پێویستە سنوورەکانمان لە ئەورووپا و ئەودیوی ئەورووپاش تۆکمە بکەین بۆ ئەوەی له ڕێگه‌ی پۆلیسی ده‌ریایی گیانی هەزاران كۆچبه‌ر بپارێزین.
كیێه‌رستامەر سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا ئاماژەی بەوەش کرد، بەریتانیا زۆر ڕژدە و لەگەڵ هاوپەیمانەکانی کاردەکات و پلانی نوێ دادەڕێژن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆچی نایاسایی، بەتایبەت لەگەڵ فەرەنسا و چاودێری ئەو بەلەمه بچووكانه دەکەین كه کۆچبەران دەگوازنەوە، لەگەڵ ئەڵمانیاش هاوکاریی دەکەین بۆ ئەوەی قاچاغچییەکان ڕووبەڕووی دادگا بکاته‌وه .
ستامه‌ر ڕاشیگه‌یاند ، پلانمان وایه بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ سەدان پۆلیس و پیاوانی تایبەت و شارەزا و هەواڵگریی و هێزێکی تۆکمەی ده‌ریایی و سنووریی هاوبه‌ش دروست بكه‌ین و بودجه‌ی 150 ملیۆن پاوەندیش وه‌كو پشتیوانی جێبه‌جێ كردنی پلانه‌كه دابین كراوه .
هه‌ر له درێژه‌ی قسه‌كانیدا كیێه‌ر ستامه‌ر ئاشكراشی كرد، تا ئیستا 24 هەزار په‌نابه‌ریان ناردووه‌ته‌وه بۆ وڵاتەکانیان کە هیچ مافێکی مانەوەیان نەبووه له‌ناو خاكی به‌ریتانیادا. ڕاشیگه‌یاندووه، وه‌كو حكوومه‌تی به‌ریتانیا ئاسانکاری بۆ هه‌موو ئەوانەش ده‌كه‌ن کە خۆ ویستانە دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ وڵاته‌كانیان .
له كۆتاییدا كیێه‌رستامەر هۆشداریشی دایە کۆچبەران و رایگه‌یاند ، پێویستە دووجار بیر بکەنەوە بەر لەوەی کۆچ بکەن، بیر لەو مەترسیانە بکەنەوە کە لەو ڕێگەیە دێته به‌رده‌میان .
جێی باسه ، ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوحۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌كو نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له لوتكه‌ی ئاسایشی سنوور له به‌ریتانیا به‌شداره .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.