Erbil 19°C چوارشەممە 02 نیسان 06:27

نێچيرڤان بارزانى پيرۆزبايى له‌ حزبى شيووعی ده‌كات

کوردستان TV
100%

سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی هەردوو حزبی شیووعی عێراق و كوردستان دەكات بەبۆنەی یادی دامەزراندنیانەوە.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیامە پیرۆزباییەكەدا رایدەگەیەنێت "له‌ يادى دامه‌زراندنى هه‌ردوو حزبى شيووعيى عێراق و كوردستاندا، به‌ گه‌رمى پيرۆزبايى له‌ سه‌ركردايه‌تيى هه‌ردوو حزب و ئه‌ندامان و جه‌ماوه‌ريان له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌م، هيواى سه‌ركه‌وتنيان بۆ ده‌خوازم".

نێچیرڤان بارزانی هەروەها رایدەگەیەنێت "له‌م ياده‌دا ڕۆڵى نيشتمانى و خه‌بات و تێكۆشانى هه‌ردوو حزب له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ديكتاتۆرى و به‌شدارييان له‌ ژيانى سياسيدا به‌رز ده‌نرخێنين، هه‌روه‌ها به‌ ڕێزه‌وه‌ يادى ئه‌و تێكۆشه‌رانه‌ ده‌كه‌ينه‌وه‌ كه‌ خزمه‌تى گه‌ل و نيشتمانيان له‌ ڕيزه‌كانى حزبى شيووعيدا كرد".

سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە كۆتایی پەیامەكەیدا دروود بۆ گيانى شه‌هيدانى حزبى شيووعى و هه‌موو شه‌هيدانى كوردستان دەنێرێت.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.