لەسەر داوەتنامەی فەرمی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی بەریتانیا، ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەریتانیا بۆ بەشداریکردن لە لووتکەی ئاسایش سنوور کە وەزیرانی ناوخۆ و داد و بەرپرسانی ئاسایشی سنووری ژمارەیەکی زۆری وڵاتان بەشداری دەکەن.
ئێوارەی دوێنێ یەكشەممە لە ڕێورەسمی پێشوازی بۆنەکە، رێبەر ئەحمەد چاوی کەوت بە ییڤیت کوپەر وەزیری ناوخۆی بەریتانیا و ژمارەیەک لە وەزیرانی داد و ناوخۆی وڵاتان وەکو وەزیری ناوخۆی حکوومەتی فیدراڵی عێراق، وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا، وەزیری کۆچی هۆڵەندا، وەزیری دادی سوید، وەزیری کۆچی چین، وەزیری ناوخۆی بولگاریا و ژمارەیەک لە وەزیر و بەرپرسانی پایەبەرزی سنوور و ئاسایشی وڵاتانی دیکە.
بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە لووتکەی ئاسایش سنوور بە فەرمی دەست بەکارەکانی بکات و ماوەی دوو رۆژ بخایەنێت.
لە رۆژی یەکەمدا سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا کییر ستارمەر وتاری کردنەوەی لووتکە پێشکەش دەکات و دواتر بەرنامەکانی لووتکە دەست پێ دەکات.
بڕیاریشە لە پەنێڵی یەکەمدا کە وەزیری ناوخۆی بەریتانیا سەرپەرشتی دەکات، رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان لە یەکێک لە پانێلیستەکان وتارێک پێشکەش بکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.