Erbil 19°C چوارشەممە 02 نیسان 06:27

زۆرترین باران لە دینارتە و بارزان و مێرگەسوور باریوە

کوردستان TV
100%

بەگوێرەی ئەو خشتەیەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی بڵاوی كردۆتەوە، لە شەوی رابردووەوە زۆرترین رێژەی باران لە هەریەك لە ناوچەكانی دینارتە و بارزان و مێرگەسوور باریوە.

بەڕێوەبەرایەتییەكە رێژەی بارانبارینی 12 كاتژمێری رابردووی بەشێك لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاو كردەوە، بەگوێرەی خشتەكە لە هەولێر 13.1 ملم باران باریوە، لە سلێمانی 3.4 ملم، دهۆك 6.1 ملم و كەركووك 4.2 ملم باران باریوە.

هەر لە خشتەكە ئاماژە بەوەدراوە كە زۆرترین رێژەی بارانبارینی ئەمجارە لە دینارتە 39.6 ملم، بارزان 36.6 ملم و مێرگەسوور 36.5 ملم بووە.

خشتەی بارانبارینی 12 كاتژمێری رابردووی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بەمشێوەی خوارەوە بووە:-

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.