Erbil 19°C چوارشەممە 02 نیسان 06:27

دوایین ئاماری قوربانییان بەهۆی بوومەلەرزەكەی میانمار

کوردستان TV
100%

حكوومەتی میانمار ئەمڕۆ دووشەممە دوایین ئاماری قوربانییانی بەهۆی بوومەلەرزە بەهێزەكەی رۆژی هەینی رابردوو بڵاو كردەوە، بەگوێرەی ئامارەكە ژمارەی گیانلەدەستدان 1700 كەسی تێپەڕاندووە.

گوتەبێژی حكوومەتی میانمار لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لە ئەنجامی بوومەلەرزەكە زیاتر لە 1700 كەس گیانیان لەدەستداوە و هەروەها 3400 كەسی دیكەش بریندار بوون.

راشیگەیاند: تا ئێستا چارەنووسی 300 كەسی دیكە دیار نییە و تیمەكان خەریكی گەڕانن.

هەروەها رایگەیاند: بوومەلەرزەكە بە پلەیەك زیانی گەورەی بە شاری نایپیداوی پایتەخت و ماندالای دووەم گەورەترین شاری میانمار گەیاندووە و دەیان باڵەخانە و خانوو رووخاون.

بوومەلەرزەكە رۆژی هەینی رابردوو لە میانمار كەوتەوە و گوڕەكەی 7.7 پلەی رێختەر بوو، بەهۆی بەهێزییەكەی بوومەلەرزەكە لە هەریەك لە وڵاتانی بۆرما و چین و تایلاند و چەند وڵاتێكی دیكەش هەستی پێ كرا.

بوومەلەرزەكە كاریگەرییەكەی بەشێوەیەكی بەهێز لە تایلاند دەركەوت، بەگوێرەی ئامارەكان لەو وڵاتە لە ئەنجامی بوومەلەرزەكە دەیان باڵەخانە رووخان بەتایبەت لە بانكۆكی پایتەخت، هەروەها  18 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.