نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق و بەرپرسی یۆنامی، محەممەد حەسەن، ڕۆژی یەکشەممە (30ی ئازاری 2025) داوای لە گەلی عێراق کرد ئەو دەستکەوتانەی بەدەستیان هێناوە بپارێزن و بەردەوام بن لە هەوڵدان بۆ باشترین، بە شێوەیەک کە لە ئاست خواستەکانی عێراقدا بێت ، هەروەها لەگەڵ خۆی و دراوسێکانی و دەوروبەری ئاشتبێتەوە، هەروەها دووپاتی کردەوە گرنگە پەیوەندییەکان بەهێزبکرێنەوە و هاوکاری و هاوبەشی بەرهەمداری نێوان عێراق و نەتەوە یەکگرتووەکان بەردەوام بێت.
بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە، حەسەن رایگەیاند، "بە ناوی بنەماڵەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، دەمەوێت گەرمترین پیرۆزبایی و هیوای دڵسۆزانە ئاراستەی گەلی بەخشندەی عێراق بکەم، لەگەڵ هیوای داهاتوویەکی باشتر"
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم دەرفەتە لەدەست نادەم بۆ ئەوەی داوا لە گەلی خۆشەویستی عێراق بکەم ئەو دەستکەوتانە بپارێزن کە بەدەست هاتوون و بەردەوام بن لە هەوڵدان بۆ باشترین، بە شێوەیەک کە لە ئاست خواست و تەماحەکانی عێراق بێت، عێراقێکی بە هیوا، عێراقێکی ئاسایش، عێراقێک کە ئاشتی بێت لەگەڵ خۆی و دراوسێکانی و دەوروبەرەکەی.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: دەمەوێت دووپاتکردنەوەی پەیوەندییە بەهێزەکانی هاوکاری نێوان عێراق و نەتەوە یەکگرتووەکان دووپات بکەمەوە، هەروەها هاوبەشی بەرهەمدار و بەردەواممان بۆ خزمەتکردنی عێراقێکی ئاوەدانە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.