ژماره‌ی قوربانییه‌كانی بومەلەرزەکەی میانمار بۆ سه‌رووی 2000 کەس به‌رز بووه‌وه.
له نوێترین ئاماردا ئەنجوومەنى سەربازیى میانمار ئاشکرایکرد، ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدانه‌كانی به‌مه‌له‌رزه‌كه‌ی میانمار بۆ 1644 کەس به‌رزبوویه‌وه، هه‌روه‌ها ژماره‌ی برینداره‌كانیش بۆ 3408 کەس به‌رز بووه‌ته‌وه.
به پێی زانیاریه‌كان هێشتا ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتی له ژێر دار و به‌ردی خانوو و باڵاخانه رووخاوه‌كاندا ماون و تیمه‌كانی فریاگورزای سه‌رقاڵی دۆزینه‌وه و ده‌رهێنانیانن، به‌ڵام چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ژماره‌ی قوربانییه‌كان به‌تایبه‌ت گیانله‌ده‌ستدانه‌كان هێشتا به‌رزتر بێته‌وه.
له لایه‌كی دیكه و به گوێره‌ی دواین ئاماری پۆلیسی فریاگوزاری وڵاتی تایله‌ند به هۆی بومه‌له‌رزه‌كه‌وه تا ئێستا به گشتی 29 كه‌س له‌و وڵاته گیانیان له ده‌ست داوه كه له‌وه 12 كه‌سیان له بانكۆكی پایته‌خت و 17ی دیكه‌شیان له سه‌رتاسه‌ر وڵاته‌كه گیانیان له‌ده‌ست داوه.
ئاشکراشیکرد، بەهۆی بومه‌رزه‌كه‌وه و رووخانی باڵەخانه‌یه‌كه‌ی سی نهۆمی كه لە قۆناغی دروستکردندا بوو، سی و دوو کەس بریندار بوون و هه‌شتاو سێ کەسیش بێ سەروشوێنن.
رۆژی 28ی ئادار، بومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.7 پلە به پێوه‌ری رێختەر باکووری رۆژئاوای شاری ساگایانگ لە ناوەندی میانمار و به‌شێك له وڵاتی تایلەندی هه‌ژاند.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.