له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی هه‌وڵه‌كانی ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان،هێشتا هیچ واده‌یه‌ك بۆ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت دیاری نه‌كراوه‌و کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستانیش ده‌ڵێت: وەزارەتی نەوتی عێراق ئامادە نییە گفتوگۆ لەسەر چارەسەرێک بکات کە تێیدا رێز لە گرێبەستەکانی ئێمە بگرێت.
کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان ناسراو به ئه‌پیكۆر ده‌شڵێت هاوشان له‌گه‌ڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە نیازپاکییەوە دانوستانیان لەگەڵ حکومەتی عێراق کردووە، لەوانەش ڕاستەوخۆ لەگەڵ نووسینگەی سەرۆکوەزیران سودانی بۆ ئەوەی بگەنە بڕیارێک بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردن لە ڕێگەی بۆریی عێراق-تورکییەوە بەپێی ڕێککەوتنە یاساییەکانمان و یاسای بودجەی عێراق.
هه‌روه‌ها ئه‌پیكۆر ده‌ڵێت: وەزارەتی نەوتی عێراق نیشانی داوە کە ئامادە نییە دانوستان لەسەر چارەسەرێک بکات کە ڕێز لە گرێبەسته‌كانمان بگرێت، به‌ڵكو هەوڵدەدات یەکلایەنە چوارچێوەیه‌كی ئابووری بۆ گرێبەستە یاسایی و ڕەواکانی نێوان حکومەتی هەرێم و (ئای ئۆ ئێس) دابنێت.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت ئەم کارانەی وەزارەتی نەوتی عێراق قبوڵکراو نین و کۆمپانیاکانی ئەندامی ئه‌پیكۆر دەست بە هەناردەکردنه‌وه‌ی نه‌وت ناکەنەوە تاوەکو پابەندبوون لەلایەن حکومەتی عێراقه‌وه نەبێت بۆ ڕێزگرتن لە گرێبەستەکانمان لەوانەش گەرەنتی پارەدان بۆ هەناردەکردنی ڕابردوو و داهاتوو
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.