Erbil 16°C سێشەممە 01 نیسان 07:39

وه‌قفی سوننی له‌ عێراق: رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ته‌واوكه‌ری مانگی ره‌مه‌زان ده‌بێت

کوردستان TV
100%

 

دیوانی وەقفی سوننی کە دامەزراوەیەکی فەرمیی سەر بە دەوڵەتە و نوێنەرایەتیی کاروباری ئایینی سوننەکانی عێراق دەکات، لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت: سبەی یەکشەممە 30ی ئاداری 2025 تەواوکەری مانگی رەمەزانه‌ و رۆژی دووشەممە 31ی ئادار یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دەبێت.

 

هاوكات دەستەی فەتوای عێراق کە ئەویش دامەزراوەیەکی سوننیە بەڵام نافەرمییە، رایگەیاندووە: ئەمڕۆ شەممە مانگی شەوال بینراوە و سبەی یه‌كشه‌ممه‌ یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانە.

 

بە هەمان شێوە دەستەی زانایانی ئیسلامی لە عێراق، کە رێکخراوێکی سوننەمەزهەبی سەربەخۆیە، سبەی بە یەکەم رۆژی جەژن دەستنیشانکرد.

 

لیژنەی بینینی مانگ لە هەرێمی کوردستانیش سبەی یه‌كشه‌ممه‌ 30ی ئاداری بە یەکەم رۆژی جەژن دیاریکرد.

 

ئه‌مه‌ش له‌ كاتێك دایه‌ هه‌ر یه‌ك له‌ سعودیە، ئیمارات و قەتەریش رۆژی یەکشەممەیان بە یەکەم رۆژی جەژن دانا، بەڵام ئێرانی زۆرینە شيعە، سووریا و عومانیش بڕیاریانداوە دووشەممە بکەنە یه‌كه‌م رۆژی جەژن.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.