Erbil 16°C سێشەممە 01 نیسان 07:36

کونسوڵی گشتی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان: جەژنی ڕەمەزان لە موسڵمانانی کوردستان پیرۆز ده‌كات

کوردستان TV
100%

 

کونسوڵی گشتی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان  له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس به‌ زمانی كوردی، جه‌ژنی ره‌مه‌زان له‌ موسڵمانانی هه‌رێمی كوردستان پیرۆز ده‌كات

ئێواره‌ی ئه‌مرۆ 29ـی ئاداری 2025،   ستیڤ بێتنەر، کونسوڵی گشتی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی  ئێكس كه‌ به‌ زمانی كوردی قسه‌ده‌كات، جەژنی ڕەمەزان لە خەڵکی کوردستان پیرۆز دەکات و دەڵێت: بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکەم

 هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، لەمیان خزمەتکردنم وەک دیپلۆماتکارێکی ئەمەریکی دەرفەتی ئەوەم بۆ ڕەخساوە لە چەندین وڵات بەشداریی جەژنی ڕەمەزان بکەم، زۆر خۆشحاڵم کە لێرەش هەمان دەرفەتم هەیە بۆ ئەوەی لەم بۆنەیەدا کە لەگەڵ هاوڕێ و کەسوکارمان داین، بیر لە ڕێگەکانی بەهێزکردنی کۆمەڵگەکەمانمان بۆ نەوەکانی داهاتوو بکەینەوە.

 هیواشی خواست ئەم جەژنە ببێتە مایەی ئاشتی و خۆشگوزارەنی و بەختەوەری بۆ هەموومان.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.